سعودیه‌: له‌ 2018دا رێگه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی‌ هۆڵی‌ سینه‌ما ده‌درێت‌

11/12/2017

‌ ‌ دوای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ بۆماوه‌ی‌ 30 ساڵ له‌ ساڵی‌ 2018ه‌وه‌ حكومه‌تی‌ سعودیه‌ رێگه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی‌ هۆڵی‌ سینه‌ما ده‌دات له‌و وڵاته‌دا.

وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند له‌ 2018دا مۆڵه‌تی‌ كردنه‌وه‌ی‌ هۆڵی‌ سینه‌ما ده‌به‌خشێت و یه‌كه‌مین سینه‌ماش له‌ ئازاری‌ داهاتوودا ده‌كرێته‌وه‌..

وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند ئه‌م هه‌نگاوه‌ خاڵێكی‌ وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئابوریی‌ رۆشنبیری‌ له‌ سعودیه‌دا.

له‌ حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هۆڵی‌ سینه‌ما له‌ سعودیه‌دا هه‌بوون، دواتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كران.

كردنه‌وه‌ی‌ هۆڵی‌ سینه‌ما و به‌خشینی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ به‌ ژنان له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پلانی‌ چاكسازییه‌دایه‌ كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی‌ سعودیه‌ دایڕشتووه‌ بۆ بواری‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌.

بڕیاری‌ كردنه‌وه‌ی‌ هۆڵی‌ سینه‌ما له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر سعودییه‌كانه‌وه‌ پێشوازی‌ لێكرا و هه‌ریه‌ك له‌ هه‌یفا مه‌نسور و ئه‌یمه‌ن تارق له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ربڕی‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر