دارا حه‌سه‌ن: بومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مڕۆ پاشماوه‌ی زنجیره‌ بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی مانگی ڕابردوون ‌

11/12/2017
سه‌نته‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌زانی‌ ئه‌وروپا: چه‌قی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌سه‌ر سنوری‌ ئێران - عێراق بووه‌

‌ ‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ هه‌ژاند و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسی‌ سلێمانیش ده‌ڵێت، گوڕی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ 6 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر.

كاتژمێر پێنج و 10 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند، كه‌ به‌ پێی سه‌نته‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌زانی‌ ئه‌وروپا، چه‌قی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌سه‌ر سنوری‌ ئێران - عێراق له‌ نێوان هه‌ردوو گوندی‌ ساڵح و گه‌زنه‌ بووه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

دارا حه‌سه‌ن - به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، گوڕی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ 6 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به‌ پله‌ی كه‌متر ڕویانداوه‌.

هاوكات به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ ده‌یان هاوڵاتی له‌ شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێكیان برینداربوون.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر