بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زور و رانیه‌ی هه‌ژاند - نوێكراوه‌ته‌وه‌‌

11/12/2017

‌ ‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز به‌گوڕی 5،4 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند.

كاتژمێر پێنج و 10 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند، كه‌ به‌ پێی سه‌نته‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌زانی‌ ئه‌وروپا، چه‌قی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌سه‌ر سنوری‌ ئێران - عێراق له‌ نێوان هه‌ردوو گوندی‌ ساڵح و گه‌زنه‌ بووه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان و گوڕی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ 5،4 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر بووه‌ و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به‌ پله‌ی كه‌متر ڕویاندا.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ولێر و شاره‌زوور و ده‌ربه‌ندیخان و ڕانیه‌ و زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێكراوه‌.

له‌ دوای بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی 12ی مانگی ڕابردوو كه‌ به‌ پله‌ی حه‌وت پۆینت 2 ڕوویدا، بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ به‌ به‌هێزترین بومه‌له‌رزه‌ داده‌نرێت.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر