وه‌فدێك له‌ رێكخراوی‌ ئاڵای‌ سپی‌ بۆ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ سه‌ردانی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن‌

11/12/2017
فۆتۆ: بڕیار نامیق

‌ ‌ بۆ گه‌یاندنی‌ پڕۆژه‌یه‌ك، بۆ كۆتاییهێنان به‌سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌ سیاسی‌ ‌و ئیداریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌فدێك له‌ رێكخراوی‌ ئاڵای‌ سپی‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ئاشتیانه‌ سه‌ردانی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات.

له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازی‌ كرد له‌ وه‌فدێكی‌ رێكخراوی‌ ئاڵای‌ سپی‌ بۆ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، وه‌فدی‌ میوان له‌ رێگه‌ی‌ پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ داوایان كرد بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هاوكاربێت بۆ ئه‌و داواكارییه‌ی‌ كه‌ هه‌یانه‌ ئه‌ویش تێپه‌ڕاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ له‌م بارودۆخه‌ به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ چه‌ند ده‌سته‌ و لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ریه‌ك له‌ قه‌یرانه‌ سیاسی ‌و ئیدارییه‌كان.

وه‌فده‌كه‌ پێكهاته‌یه‌ك بوونه‌ له‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ و یه‌كێتی‌ زانایانی‌ كوردستان ، پرۆژه‌كه‌شیان ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ كاری‌ له‌سه‌ربكه‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر