كاسبكار و سكاڵانوسان داوا ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ڕوخانی‌ شوێنی‌ كاره‌كانیان شوێنێكیان بۆ دابین بكرێت‌

11/12/2017
فۆتۆ: ئه‌رشیف

‌ ‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌كاتی‌ چونیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ژماره‌یه‌ك له‌ كاسبكار و سكاڵانوس له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ زیاده‌ڕۆیی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه‌ شوێنی‌ كاره‌كانیان تێك ده‌ده‌ن، سكاڵانوسان و كاسبكارانیش به‌ كارێكی‌ ناڕه‌وای‌ ده‌زانن. 

كاسبكار و سكاڵانوسانیش كه‌ ژماره‌یان 21 كه‌سه‌ له‌سه‌ر تێكدانی‌ شوێنی‌ كاره‌كانیان سه‌ردانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانیان كردو له‌گه‌ڵ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌ و سكاڵای‌ خۆیان گه‌یانده‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنیان له‌ شوێنی‌ كاره‌كانیان.

عه‌ریزه‌ نوس و كاسبكاران ڕایده‌گه‌یه‌نن: ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ چونیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ زیاده‌ڕۆیی‌ شاره‌وانی سلێمانی ژماریه‌ك له‌ دوكان و مێزی‌ كاره‌كانیان تێك ده‌ده‌ن.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: تێكدان و لابردنیان له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌یان به‌ كارێكی‌ ناڕه‌وا ده‌زانن و داواش ده‌كه‌ن شوێنێكیان بۆ دابین بكرێت تاكو كاری تێدا بكه‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر