تا ئێستا سه‌رۆكێك بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هه‌ڵنه‌بژێراوه‌‌

11/12/2017
فۆتۆ: ئه‌رشیف

‌ ‌ بڕیارده‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ لایه‌نی‌ توركمانی‌ له‌ نێو خۆیاندا تا ئێستا سه‌رۆكێك بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هه‌ڵنه‌بژێراوه‌و ئه‌وه‌ش كاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ی‌ سست كردوه‌.

ده‌شڵێت: به‌هۆی‌ ناكارایی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌كانیه‌وه‌ ئێستا دۆخی‌ كاره‌باو ئیداره‌دانی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ كه‌ركوك خراپه‌و لایه‌نی‌ عه‌ره‌بیش خۆی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار ده‌دزێته‌وه‌ چونكه‌ پۆستی‌ پارێزگار به‌ده‌ست خۆیه‌وه‌یه‌تی‌ و مه‌رامه‌كانی‌ جێبه‌جێده‌كات.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر