مه‌حمود سه‌نگاوی: قوباد تاڵه‌بانی هه‌موو رۆژێك جانتا بۆ نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵده‌گرێت ‌

10/12/2017

‌ ‌ مه‌حمود سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و  رایده‌گه‌یه‌نێت دژی ئه‌وه‌ بووه‌ قوباد تاڵه‌بانی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ربگرێت، قوباد تاڵه‌بانیش به‌ ناراسته‌خۆ وه‌ڵامی‌ ده‌داته‌وه‌ و  ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی خۆیان و كامل بۆیاخیان دێنه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، له‌ هه‌موو كه‌س گه‌نده‌ڵترن...

شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌ به‌رپرسه‌كانی ئه‌و حزبه‌ تا دێت هێرشی توندتر ده‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتر، رۆژی شه‌ممه‌ له‌  كۆنفرانسی رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتی له‌ چۆمان مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ به‌توندی هێرشی كرده‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت.

له‌ به‌رامبه‌ردا قوباد تاڵه‌بانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاوی و رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی خۆیان و كامل بۆیاخیان دێنه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و كۆبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و كۆڕ ده‌كه‌ن باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن خۆیان له‌ هه‌موو كه‌س گه‌نده‌ڵترن، خۆیان كۆمه‌ڵه‌ چه‌كدارێكیان له‌خۆیان كۆكردوه‌ته‌وه‌ سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی كاتێك له‌ كوردستان ده‌قه‌ومێ خۆیان به‌ پاڵه‌وان ده‌ناسێنن، به‌ره‌ی جه‌نگیش چۆڵ ده‌كه‌ن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان به‌جێده‌هێڵن و له‌ساحه‌كه‌ به‌ترس و له‌رزه‌وه‌ راده‌كه‌ن، ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نه‌وه‌ ده‌چن له‌ بازاری قاچاخدا ده‌یفرۆشنه‌وه‌...

پرسی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان تا دێت زیاتر په‌ره‌ ده‌ستێنێت ده‌سه‌ڵاتدارانیش جگه‌ له‌ لێدوان و یه‌كتر تۆمه‌تباركردن هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ییان نه‌ناوه‌، دۆخی ژیانی خه‌ڵكیش تا دێت خراپتر ده‌بێت، و چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی كوردستان نقومی گه‌نده‌ڵی بووه‌ و توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه‌ ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه‌...



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر