كه‌فێكی‌ زۆر له‌ ئاوی‌ تانجه‌رۆ دروستده‌بێت‌

10/12/2017

‌ ‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌فێكی‌ زۆر له‌ ئاوی‌ رووباری‌ تانجه‌رۆ دروستبووه‌، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی‌ له‌لای هاوڵاتیانی‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردوه‌، ناتوانن بۆ كاری‌ كشتوكاڵی‌ ‌و ئاژه‌ڵداریش به‌كاریهێنن.

ئه‌مه‌ چه‌می‌ تانجه‌رۆیه‌ و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌فێكی‌ زۆر ئاوه‌كه‌ی‌ داپۆشیوه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی‌ تێكه‌ڵبونی‌ پاشماوه‌ی‌ كارگه‌كان ‌و مادده‌ پاككه‌ره‌وه‌كان كه‌فێكی‌ زۆری‌ له‌ ئاوی‌ تانجه‌رۆدا دروستكردوه‌، ئاوه‌كه‌ به‌جۆرێك پیس بووه‌ هاوڵاتیان ناتوانن بۆ كشتوكاڵ ‌و ئاژه‌ڵه‌كانیشیان سودی‌ لێوه‌ربگرن.

پاشماوه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ‌و ناوچه‌كانی‌ ده‌روبه‌ری‌ ده‌رژێته‌ ناو روباری‌ تانجه‌رۆ، پێشبینیده‌كرێت ئه‌و كه‌فه‌ی‌ له‌ نزیك پردی‌ گوندی‌ ته‌پیكه‌ره‌م ده‌بینرێت، له‌ ئه‌نجامی‌ مادده‌ پاككه‌ره‌وه‌كانی‌ وه‌ك شامپۆ ‌و زاهی‌ ‌و سابون ‌و چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ تره‌وه‌ دروست بوبێت. 

تانجه‌رۆ ڕووبارێكه‌ له‌ نزیك سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ئاوه‌كه‌ی‌ ده‌ڕژێته‌ ده‌ریاچه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان. چه‌ند ساڵێكه‌ به‌هۆی‌ فڕیدانی‌ زبڵ ‌و خاشاك له‌ نزیك ڕووباره‌كه‌، هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ ڕووباره‌كه‌ی‌ پێدا ده‌ڕوات هۆشداری‌ ده‌ده‌ن له‌ پیسبونی‌ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌‌و مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانیان دروستبووه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر