هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ستایشی‌ قوربانیدانی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات‌

10/12/2017

‌ ‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕِایده‌گه‌نێت له‌ پشتیوانیكردنی‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له‌پێناو رێگریكردن له‌ رێكخراوێكی‌ وه‌ك داعش. 

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، به‌رده‌وام ده‌بین له‌پاڵپشتیكردنی‌ عێراق  له‌ڕێگه‌ی‌ پشتیوانیكردن له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی‌ ڕێگریكردن له‌ دووباره‌ گه‌ِرانه‌وه‌ی‌ داعش و به‌كارهێنانی‌ عێراق بۆ خۆ حه‌شاردان. 

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ستایشی‌ قوربانیدانی‌ هێزه‌كانی‌  عێراق و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردوه‌  له‌شه‌ڕی‌  داعشدا.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ له‌ وتارێكدا كۆتایی‌ هاتن و پاككردنه‌وه‌ی‌ خاكی‌ عێراقی‌ له‌ چه‌كدارانی‌ داعش ڕاگه‌یاند و سوپاسی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ عێراقییه‌كانی‌ كرد، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ پێشمه‌رگه‌ بهێنێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر