رێژه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ راپرسیه‌كه‌دا پێیان باشه‌ سیستمی لامه‌ركه‌زی جێبه‌جێ بكرێت‌

10/12/2017

‌ ‌ به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ ڕاپرسیه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕن و گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه‌, له‌  84% هاوڵاتیان داوای‌ جێبه‌جێكردنی‌ سیستمی‌ لامه‌ركه‌زی‌ ده‌كه‌ن و له‌  61% هاوڵاتیان داوا ده‌كه‌ن داهاتی‌ گومرگ و هاتوچۆ و باجی‌ ده‌رامه‌ت بۆ پارێزگاكان بێت و له‌ 75% هاوڵاتیان ده‌ڵێن به‌هیچ جۆرێك له‌ داهاتی‌ نه‌وت و غاز و پێكهاته‌كانی‌ سودمه‌ند نه‌بوون.

سیستمی‌ لامه‌ركه‌زی‌ له‌ نێوان خواستی‌ هاوڵاتیان و ئاستی‌ پیاده‌كردنی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا, ناونیشانی‌ ئه‌و ڕاپرسیه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ ماوه‌ی‌ 15 ڕۆژداو له‌ ڕێگای‌ هه‌زار و 500 فۆڕمه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه‌, ده‌ركه‌وتووه‌ ,له‌ 84% هاوڵاتیان داوای‌ جێبه‌جێكردنی‌ لامه‌ركه‌زی‌ و دابه‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن له‌ نێوان یه‌كه‌ كارگێریه‌كاندا.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت زۆرینه‌ی‌ به‌شداربونی‌ ڕاپرسیه‌كه‌ سیستمی‌ لامه‌ركه‌زی‌ به‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی‌ هه‌رێم ده‌زانن, پسپۆرێكی‌ یاسایی‌ و كارگێڕیش ده‌ڵێت زۆرینه‌ی‌ ئه‌و ڕاپرسی‌ و پرۆژانه‌ی‌ له‌زانكۆ و ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمیه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ له‌ دامو ده‌زگاكان كاری‌ پێنه‌كراوه‌.

هه‌رله‌ ڕاپرسیه‌كه‌دا له‌  61% هاوڵاتیان داواده‌كه‌ن داهاتی‌ گومرگ و هاتوچۆ باجی‌ ده‌رامه‌ت بۆ پارێزگاكان بێت و له‌ 75% هاوڵاتیان ده‌ڵێن به‌هیچ جۆرێك له‌ داهاتی‌ نه‌وت و غاز و پێكهاته‌كانی‌ سودمه‌ند نه‌بوون, زۆرینه‌ی‌ به‌شداربونی‌ ڕاپرسیه‌كه‌ش داواده‌كه‌ن حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ هه‌بێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر