فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ مه‌كگۆرك به‌هۆی‌ پاڵپشتیكردنییه‌تی‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان‌

10/12/2017

‌ ‌ به‌ تۆمه‌تی‌ پشتیوانیكردنی‌ كورد له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، دادگای‌ باڵای‌ توركیا فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌ داعش ده‌ركرد. 

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ خه‌به‌ر تورك، به‌تۆمه‌تی‌ پشتیوانیكردن و ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ  یه‌په‌گه‌ و  په‌یه‌ده‌ و  په‌كه‌كه‌ و دروستكردنی‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ئاسایشی‌ توركیا، دادگای‌ باڵای‌ توركیا فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ برێت مه‌كگۆرك ده‌ركردوه‌.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌یدا دادگای‌ باڵای‌ توركیا ده‌ڵێت: مه‌كگۆرك ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ هاوكاری‌ یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌ ده‌كات له‌ سوریا و هه‌رێمی‌ كوردستان و چه‌كیان پێده‌دات و راهێنانی‌ سه‌ربازییان پێده‌كات، كه‌ ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ر توركیا.

دادگای‌ باڵای‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، چه‌ندینجار مه‌كگۆركیان له‌و كارانه‌ی‌ ئاگاداركردوه‌، به‌ڵام ئه‌و هۆشداریدانه‌كانی‌ به‌ گرنگ وه‌رنه‌گرتوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر