سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: وه‌ك یه‌كێتی پێمان باشه‌ به‌زووترین كات هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم بكرێت ‌

10/12/2017

‌ ‌ وته‌بێژی یه‌كێتی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ سلێمانی، ڕایگه‌یاند، وه‌ك یه‌كێتی پێیان باشه‌ به‌زووترین كات هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم بكرێت و پشتیوانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدرێت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌ داخوازی نێوده‌وڵه‌تیشه‌.

وتیشی: ئه‌مه‌ریكا و ولاَتانی تر پشتیوانی له‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن نه‌ك سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی تا ڕۆژی دوایی له‌ده‌سه‌ڵاتدا بن، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌و پۆستانه‌ وه‌ربگرێت پشتیوانی ده‌كه‌ن.
له‌ باره‌ی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتیش ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه‌ به‌ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌بێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر