وادی ئه‌ڵمانی: به‌ شودانی پێشوه‌خت و خه‌ته‌نه‌كردن و ژنهێنانی دوه‌م و ئه‌شكه‌نجه‌دان زیادیان كردووه‌‌

09/12/2017

‌ ‌ به‌رپرسی كاره‌كانی رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ساڵی ٢٠١٧ سه‌ردانی ١٤٥ گوند و ناحیه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه‌ به‌ پێی به‌دوادا چوونه‌كانیان ڕێژه‌یی توندوتیژی دژ به‌ كچان و ژنان له‌و ناوچانه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.

ده‌شڵێت: زۆربه‌ی توندوتیژییه‌كان بریتین له‌ به‌ شودانی پێشوه‌خت، خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان، هێنانی ژنی دووه‌م و سێیه‌م و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی ژنان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی توندوتیژییه‌كانیش قه‌یرانی دارایی و ئاستی هه‌ژاری خانه‌واده‌كان ‌و نه‌بوونی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌. 


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر