مامۆستایانی ناڕازی: عه‌بادی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی داینه‌وه‌‌

07/12/2017
فۆتۆ: ئه‌رشیف

‌ ‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی نارازی ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وڵامی نامه‌كه‌ی داونه‌وه‌ و پێی راگه‌یاندوون به‌م نزیكانه‌ وڵامی كرداری ده‌بێت بۆ موچه‌ی مامۆستایان.
 
عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی نارازی رایگه‌یاند: له‌ 11/11/ 2017 هه‌وڵیاندا حه‌یده‌رعه‌بادی ببینن به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو.

وتیشی: دواتر نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ و تێیدا ئاماژه‌یان به‌ گرفته‌كانی مامۆستایان و موچه‌خۆرانی هه‌رێم كردبوو ئاگاداریان كردبۆوه‌، ئه‌گه‌ر به‌زوترین كات كێشه‌ی موچه‌ی مامۆستایان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌ته‌واوی په‌كی ده‌كه‌وێت.

ئه‌و مامۆستایه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌له‌م هه‌فته‌یه‌شدا وڵامی نامه‌كه‌یان وه‌رگرتۆته‌وه‌ و تێیدا عه‌بادی پێی راگه‌یاندوون به‌م نزیكانه‌ وڵامی كرداریی و تایبه‌تی ده‌بێت بۆ مامۆستایان و موچه‌خۆرانی راسته‌قینه‌ی هه‌رێم.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر