ده‌ربه‌ندیخان: دوای‌ 25 رۆژ له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاولكارییه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌‌

07/12/2017

‌ ‌ دوای‌ 25 رۆژ له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان هێشتا كاولكارییه‌كانی‌ شاره‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌ وهاوڵاتیانی‌ ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌ڵێن: بڕیاری‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان دروشمه‌ و نه‌بوه‌ته‌ كردار.

به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی‌ درز و جوڵانی‌ دیواری‌ خانوه‌كانیان مه‌ترسی‌ روخانی‌ خانوه‌كانیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانیان.

قایمقامی‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا ئامێری‌ پێویستیان بۆ دابیننه‌كراوه‌، نه‌یانتوانیوه‌ شاره‌كه‌ له‌ كاولكاریه‌كه‌ی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ پاكبكه‌نه‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر