سۆران: به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ هاوڵاتیه‌ك ژن براكه‌ی خۆی كوشت ‌

07/12/2017

‌ ‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه‌ له‌قه‌زای‌ سۆران هاولاَتیه‌ك ژن براكه‌ی خۆی به‌گولله‌ كوشت.

په‌یامنێری KNN ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ هه‌ندرێن روویداوه‌ و بكوژه‌كه‌ كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا هه‌بووه‌ و به‌مه‌به‌ستی‌ ته‌لاَقدانی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ دادگا دانیشتنیان هه‌بووه‌ و له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ دانیشتنه‌كه‌دا له‌ناودادگا كێشه‌و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان بكوژه‌كه‌ و یه‌كێك له‌براكانی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دروست بووه‌ و دوای دادگاییه‌كه‌ش له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌ براكانی ژنه‌كه‌ی بۆماڵی‌ خۆی‌، هاوسه‌ری‌ ژنه‌كه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكردووه‌و كوشتویه‌تی‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ش له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی‌ سۆران ڕایگه‌یاند، بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و پۆلیس له‌هه‌وڵی‌ ڕێگری كردن له‌ فراوانبوونی كێشه‌كه‌دایه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر