سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: تیرۆر و كۆچ ده‌ریخست به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌رێم و ئه‌وروپادا هه‌یه‌ ‌

07/12/2017

‌ ‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ وتارێكدا له‌ 14 یه‌مین كۆنفراسی‌ كورد و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ برۆكسلی‌ پایته‌ختی‌ به‌لجیكا رایگاند: تیرۆر و كۆچ ده‌ریخست به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپادا هه‌یه‌. 

ده‌شڵێت:  سه‌قامگیری‌ له‌ هه‌رێم به‌ دیموكراتیزه‌كردن دێته‌ كایه‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ دادگاكان و دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌  و دامه‌زراندنی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ یاسادانانی‌ به‌هێز كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاری بۆ كردوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر