هه‌ڵه‌بجه‌: شۆڕش حاجی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ سنوری پارێزگاكه‌ كۆبووه‌وه‌‌

07/12/2017

‌ ‌ شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی بازنه‌ و ڕایه‌ڵه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوه‌وه‌، هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانیش ده‌ڵێن: وه‌رگرتنی ڕای گۆڕانخوازان بزوتنه‌وه‌كه‌یان نوێده‌كاته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵسوڕاوانی بازنه‌ و ڕایه‌ڵه‌كانی سنوری ناحیه‌كانی سیروان، خورماڵ، بیاره‌ و ته‌وێڵه‌ به‌شداربوون، گفتوگۆ له‌ باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا.

هه‌ڵسوڕانی گۆڕان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ كۆبونه‌وانه‌ و وه‌رگرتنی ڕای هه‌ڵسوڕاوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوێده‌كاته‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر