كونسوڵی ژاپۆن: پێویسته‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌

07/12/2017

‌ ‌ كونسوڵی گشتی ژاپۆن له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ مه‌راسیمی‌ پێشكه‌شكردنی پێداویستی تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین به‌ ده‌زگای گشتی كاروباری مینی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عێراق ده‌ست بكه‌ن به‌ گفتوگۆی جدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.

سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش وتی: پشتگیری له‌ دیالۆگی سیاسی و ئاشتییانه‌ ده‌كه‌ن له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی خه‌ڵك.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر