سلێمانی‌: دوای‌ 3 كاتژمێر و نیو له‌ مانگرتن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان مانگرتنیان شكاند ‌

06/12/2017

‌ ‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی‌ سلێمانی‌ مانگرتنه‌كه‌یان شكاند و كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌نه‌وه‌, نرخی‌ ئه‌مپێرێك كاره‌بای‌ مۆلیده‌ش له‌ نێوان 7500 بۆ 8000 دیناردایه‌ و به‌رنامه‌ی‌ كاره‌با پێدانیش له‌م مانگه‌دا گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا دێت.

كه‌مال جه‌لال جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌ KNN ڕاگه‌یاند دوای‌ 3 كاتژمێو نیو له‌مانگرتن و كوژانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م مۆلیده‌كانیان, كاتژمێر 4 و نیو مانگرتنه‌كه‌یان شكاند.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد دوای‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان, به‌ڵێنی‌ هاوكاری‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كانیان پێدراوه‌ و ئه‌وانیش داوایان له‌خاوه‌ن مۆلیده‌كان كردووه‌ ده‌ست به‌كاربكه‌نه‌وه‌و كاره‌با بده‌نه‌ هاوڵاتیان.

به‌رنامه‌ی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانیش بۆ ئه‌م مانگه‌ گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا دێت به‌یانیان له‌ كاتژمێر 7 بۆ 8 و نیو خوله‌كی‌ به‌یانی‌ كاره‌با ده‌ده‌ن و دوانیوه‌ڕوانیش له‌ كاتژمێر 2 و نیو تا 1 شه‌و كاره‌با ده‌ده‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر