وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌مه‌رج گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێم‌

06/12/2017

‌ ‌ دوای دوو مانگ له‌ دیار نه‌مانی ئاشتی هه‌ورامی له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌رجی به‌سه‌ر حكومه‌تدا سه‌پاندووه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری شار پرێس، ئاشتی هه‌ورامی له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یدا مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌، كه‌ بابه‌تی بانگهێشتكردنی بۆ په‌رله‌مان و لێپرسینه‌وه‌ی به‌ته‌واوی دوابخرێت و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ باس نه‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها نه‌بێته‌ به‌شێك له‌ پلانی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و له‌پۆسته‌كه‌ی لانه‌برێت.

شار پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئاشتی هه‌ورامی گره‌نتی وه‌رگرتووه‌ كه‌ نه‌ لێپرسینه‌وه‌ی لێ بكرێت و نه‌ دوریش بخرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بانگهێشتی په‌رله‌مانیش بكرێت ته‌نها وه‌ك شتێكی ڕواڵه‌تی بێت و به‌كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و پارتی نه‌هێڵدرێت متمانه‌ی لێ وه‌ربگیردرێته‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر