پێدانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌ هاوڵاتیان ڕاگیرا‌

06/12/2017

‌ ‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌ هاوڵاتیان له‌ سلێمانی‌ ڕاده‌گرن به‌ هۆی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ داواكاریه‌كانیان له‌ دابینكردنی‌ سوته‌مه‌نی‌ و زیادكردنی‌ نرخی‌ یه‌ك كاتژمێر كاره‌با له‌ 44 دینار بۆ 46 دینار له‌لایه‌ن كاره‌بای‌ سلێمانی‌ و لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیداره‌وه‌. 

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی‌ داواكاریه‌كانمان نه‌درێته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ڕاگرتنی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌كان له‌ سلێمان، كه‌ له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ گوشار خراوه‌ته‌ سه‌ریان بۆ كردنه‌وه‌ی‌ مۆلیده‌كانیان. 



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر