دهۆك: ئاسایش هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵی چالاكوانێك و رفاندیان‌

06/12/2017

‌ ‌ ئاسایشی دهۆك هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵی كازم تاكۆر چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ گه‌ڕه‌كی ناعۆره‌ی شاری دهۆك و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕفاندیان.

له‌یلا عه‌لی، هاوسه‌ری كازم تاكۆ، ڕایگه‌یاند، هاوسه‌ره‌كه‌ی چالاكوانی مه‌ده‌نیه‌ و له‌ ساڵی 2008ه‌وه‌ چه‌ند جارێكی تر ئاسایشی دهۆك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و به‌ بیانوی جۆراوجۆر كازمیان ده‌ستگیر كردووه‌ و دواتر ئازادیان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌ شێوازێكی جیاواز سێ كه‌س به‌ جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه‌ چونه‌ته‌ سه‌ریان و به‌زۆر سواری ئوتۆمبێله‌كه‌یان كردووه‌ و بردویانه‌.

وتیشی: له‌و كه‌سانه‌ی پرسیوه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆچی و و بۆ كوێ ده‌ڕفێنن؟ به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی دادگایان پێبێت ڕفاندویانه‌ بۆ شوێنێكی نادیار.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر