وه‌زاره‌تی‌ كۆچ ‌و كۆچبه‌ران نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ‌و ده‌ربه‌ندیخان دابه‌شده‌كات‌

06/12/2017
فۆتۆ: ئه‌رشیف

‌ ‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بڕیاریدا، له‌ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بێ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ر خێزانێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ربه‌ندیخان دابینبكات.

ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: دابه‌شكردنی‌ نه‌وت خێزانه‌كانی‌ ناحیه‌ی قۆره‌تو و ناحیه‌ی مه‌یدانیش ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌ك له‌ دوای رووداوی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی رابردودا كه‌ له‌و ناوچانه‌دا روویدا.

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، ده‌ڵێت: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا نه‌وته‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت.

ده‌رباز محه‌مه‌د، وتیشی: بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ فراوانكردن و چاككردنی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌لار و كفری ته‌رخان ده‌كرێت، كه‌ خوێندكارانی ئاواره‌ی دوزخورماتوو تێیاندا ده‌خوێنن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر