زیاتر له‌ 300 خوێندكاری‌ كه‌ركوك ‌و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێم وه‌رگیران‌

06/12/2017

‌ ‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا رایگه‌یاند، زیاتر له‌ 300 خوێندكاری‌ كه‌ركوك ‌و ناوچه‌ دابڕنێدراوه‌كان له‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌رگیراون.

عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌ 29ی‌11ی‌ 2017 ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی‌ 305 خوێندكار ‌و به‌هه‌مان پێوه‌ر ‌و كۆ نمره‌ی‌ وه‌رگیراوی‌ خوێندكارانی‌ هه‌رێم بۆ ساڵی‌ 2017بۆ 2018.

عه‌باس ئه‌كره‌م، داوای‌ له‌و خوێندكارانه‌ كرد كه‌ داواكارییان پێشكه‌شكردوه‌ له‌ زووترین كاتدا سه‌ردانی‌ نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا بكه‌ن، بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوه‌كه‌یان ‌و ده‌ستكردن به‌ مامه‌ڵه‌ی‌ وه‌رگرتنیان.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر