چالاكوانێكی‌ مه‌ده‌نی‌ چوار رۆژه‌ بێسه‌روشوێنه‌‌

06/12/2017

‌ ‌ ئه‌سعه‌د شاوری‌، چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌، ماوه‌ی‌ چوار رۆژه‌ بێسه‌روشوێنه‌ ‌و چالاكوانانی‌ رانیه‌ش ده‌ڵێن: له‌كاتی‌ هاتنی‌ بۆ سلێمانی‌ دیارنه‌ماوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شێك له‌ چالاكوانانی‌ رانیه‌، رایده‌گه‌یه‌نن بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌سعه‌د شاوری‌ له‌لای‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌، به‌وته‌ی‌ ئه‌و چالاكوانانه‌ ئه‌سعه‌د شاوری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ ‌و پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ رفێندراوه‌.

چالاكوانانی‌ رانیه‌، سه‌لامه‌تی‌ گیانی‌ ئه‌و چالاكوانه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ‌و هۆشداریش ده‌ده‌ن له‌ به‌لاڕێدابردنی‌ كه‌یسه‌ ‌و ماوه‌ی‌ 48 كاتژمێریش بۆ ئازادكردنی‌ داده‌نێن.

ئه‌سعه‌د شاوری‌، چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ دانیشتوی‌ رانیه‌یه‌ ‌و دوایین چالاكی‌ به‌شداریكردن بووه‌ له‌ كه‌مپه‌ینی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هاوكاری‌ بۆ زیانلێكه‌وتوه‌كانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ كرماشان.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر