ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان: كار بۆ بانگهێشتكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رێمیان به‌م رۆژه‌ گه‌یاند ‌

06/12/2017

‌ ‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ گفتوگۆكردنی‌ چه‌ند پرسێك كۆبووه‌وه‌ و ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانیش ده‌ڵێت: له‌ داهاتویه‌كی‌ نزیكدا كار بۆ بانگێشتكردنی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمیان به‌م رۆژه‌ گه‌یاند.
 

قاره‌مان قادر, ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مان له‌ چوار بڕگه‌ پێكدێت كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی‌ دۆخی‌ ئێستای‌ كوردی دانیشتووی خورماتو تاوتوێده‌كرێت، كه‌ به‌هۆی‌ ره‌وشی‌ 16 ی‌ ئۆكتۆبه‌روه‌ ئاواره‌ بوون.

وتیشی‌: له‌ بڕگه‌یه‌كی‌ تردا خوێندنه‌وه‌ بۆ هه‌شت پرۆژه‌ یاسای‌ گرنگ ده‌كرێت و خوێندنه‌وه‌ بۆ  هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌  یاسای‌ به‌ كرێدانی‌ خانوبه‌ره‌ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد, وه‌ك فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ دوای‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌وه‌ سێیه‌مین دانیشتنه‌ كه‌ به‌شداری‌ ده‌كه‌ن و له‌ داهاتویه‌كی‌ نزیكیشدا كار بۆ بانگێشتكردنی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رێمیان به‌م رۆژه‌ گه‌یاندووه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر