كۆیه‌: له‌ خۆپیشاندانێكدا رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ شیوه‌شان داخرا‌

06/12/2017

‌ ‌ هاوڵاتیانی‌ گوندێكی‌ كۆیه‌ له‌ خۆپیشاندانێكدا رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ شیوه‌شانیان داخست و راشیده‌گه‌یه‌نن تا قیرتاوكردنی‌ رێگای‌ گونده‌كه‌یان رێگاكه‌ ناكه‌نه‌وه‌.

سه‌ربه‌یانی‌ ئه‌مڕۆ, ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاوڵاتیانی‌ گوندی‌ قوڵقوڵه‌ له‌ سنوری‌ ده‌شتی‌ كۆیه‌ خۆپیشاندانێكیان رێكخست و رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ شیوه‌شانیان داخست.

راشیانگه‌یاند: به‌هۆی‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ سنوره‌كه‌ ئاسته‌نگێكی‌ زۆری‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاكان دروستبوه‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش بێباكه‌ له‌ قیرتاوكردنی‌ رێگاو بانه‌كان و چاكردنیان.

به‌ وته‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ گوندی‌ قوڵقوڵه‌ تاوه‌كو رێگاوبانه‌كانی‌ گونده‌كه‌یان بۆ قیرتاونه‌كرێت، رێگای‌ شیوه‌شان به‌ رووی‌ هاتوچۆی‌ ئۆتۆمبێل و تانكه‌ره‌كانی‌ هه‌ڵگری‌ نه‌وتدا ناكه‌نه‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر