ئه‌مریكا: ته‌نها له‌سه‌رداوای‌ به‌غداد به‌شداری‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌ین‌

06/12/2017

‌ ‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا  ئاشكرایكرد وڵاته‌كه‌ی‌ هیچ داواكارییه‌كی‌ له‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتوه‌ بۆ نێوه‌ندگیریكردن له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداد.

هێزه‌ر ناوێرت، له‌ میانی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، واشنتۆن ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا به‌شداری‌ ده‌كات له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ عێراق وحكومه‌تی‌ هه‌رێم، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ داوای‌ لێبكرێت، به‌لاَم  تاكو ئێستا به‌غداد داواكارییه‌كی‌ له‌و جۆره‌ی‌  ئاراسته‌ی‌ ئه‌مریكا نه‌كردوه‌. 

ڕاشیگه‌یاند، واشنتۆن هه‌میشه‌ هانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌دات بۆئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆی‌ ئاشتیانه‌وه‌  چاره‌سه‌ربكه‌ن. 



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر