زانیارییه‌كان له‌باره‌ی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ‌

06/12/2017

‌ ‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی‌ 4.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ ڕێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ هه‌ژاند، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ مانگێكدا ڕوویانداوه‌ گه‌یشته‌ 650 بومه‌له‌رزه‌.

به‌كر محه‌مه‌د، شاره‌زای‌ جیۆلۆجی‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ داتابه‌یسی‌ بومه‌له‌رزه‌ی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند ناوه‌ندی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ 18 كیلۆمه‌تر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ دووربووه‌ ‌و دوێنێش بومه‌له‌رزه‌ ڕوویداوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌هێزتر بووه‌.

وتیشی‌ له‌ دوای‌ بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ 12ی‌ مانگی‌ رابردوو، 650 بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ دیكه‌ ڕوویانداوه‌، به‌ڵام گوڕه‌كه‌یان كه‌متر بووه‌.

به‌پێی‌ ماڵپه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌ی‌ ئه‌وروپی‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 8 ‌و 53 خوله‌ك بووه‌ به‌ كاتی‌ كوردستان ‌و گوڕه‌كه‌ی‌ چوار ‌و پۆینت حه‌وت پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر.

قوڵایی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ش 30 كیلۆمه‌تر بووه‌ ‌و ناوه‌نده‌كه‌ی‌ نێوان گوندی‌ بێلوله‌ له‌ سنوری‌ گه‌رمیان له‌ دیوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و گوندی‌ ئه‌زگه‌ڵه‌ی‌ پارێزگای‌ كرماشان بووه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر