توركیا: دوو ڕۆژی تر دانیشتنی دادگاییكردنی ده‌میرتاش له‌ سینجان به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌

05/12/2017

‌ ‌ شوێنی دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، گۆڕدرا و بڕیاریشه‌ دوو ڕۆژی تر دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.

بڕیاره‌ دوو ڕۆژی تر دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی توركیا، ئه‌مڕۆ به‌ بڕیارێك شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنه‌كه‌ی ده‌میرتاش گۆڕدراوه‌ بۆ دادگای سینجان له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر بڕیاربوو دادگاییكردنه‌كه‌ له‌ دادگای سحیه‌ی شاری ئه‌نكه‌ره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

پێشتریش به‌ هه‌مان شێوه‌ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنی فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ له‌ دادگایی سحیه‌وه‌ بۆ سینجان گۆڕدرا.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر