وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با: چه‌ند كه‌سێك له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر رێگری‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سوته‌مه‌نی‌ ده‌كه‌ن‌

05/12/2017

‌ ‌ كێشه‌ی‌ كه‌می‌ سوته‌مه‌نی‌ ‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنان، مه‌ترسی جددی‌ له‌سه‌ر نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ دروستكردوه‌، به‌جۆرێك كه‌ له‌ ئێستادا توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با ته‌نها 2 هه‌زار و 400 مێگاواته‌، له‌ كاتێكدا خواست له‌سه‌رو پێنج هه‌زار مێگاواته‌وه‌یه‌. 

حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش هیچ پلان ‌و پرۆژه‌یه‌كی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و دۆخه‌نیه‌ كه‌ ئێستا ڕووبه‌ڕووی‌ كه‌رتی‌ كاره‌با بۆته‌وه‌.

هه‌رێمی‌ كوردستان ولا تی‌ قه‌یرانه‌كان، هه‌رێمێك پڕ له‌ كێشه‌ و كه‌موكوڕی‌ و هه‌ر ۆژه‌و قه‌یرانێك هه‌ر رۆژه‌و خه‌می‌ نه‌مانی‌ پێداویستیه‌ك به‌رۆكی‌ هاوڵاتیه‌كانی‌ ده‌گرێت.

تارۆژێك له‌خه‌می‌ بێكاریدان رۆژێك بێ موچه‌یی‌ ، هاوین كه‌مئاویی‌ و زستان بێكاره‌بایی، خۆئه‌گه‌ر یه‌ك سه‌عات ده‌رگاو دیواری‌ سنورێك دابخرێت نرخ له‌ بازاڕدا وه‌ك بازرگان ‌و فرۆشیاران خۆیان ده‌ڵێن ده‌فڕێ .، لێره‌و له‌م هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ ئێستا خه‌ونی‌ هاوڵاتیه‌ك بووه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌یانی‌ چاوده‌كاته‌وه‌ هه‌واڵێكی‌ ناخۆش نه‌بیستێت دوای‌ ئه‌و هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانه‌ی‌ كه‌ڕوی‌ تێكردوون.

ئه‌ركی‌ حكومه‌ت له‌م هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانانه‌دا چیه‌؟ ... بۆچونی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ هاوڵاتیان وایه‌ كه‌ ئه‌ركی‌ حكومه‌ت بووه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ قه‌یران له‌دوای‌ قه‌یران بۆ هاوڵاتییان كه‌ڵه‌كه‌ بكات و  بڵێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان له‌ ده‌سه‌ڵاته‌،  بۆ موچه‌ ده‌ڵێت كه‌ نه‌ما پێتان ده‌ڵێین، بۆ نه‌وت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌مان بوایه‌ به‌سه‌ر هاولاتیاندا دابه‌شمان ده‌كرد، وه‌ك نمونه‌ی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ كه‌ په‌یامنێری‌ KNN له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ ئایا حكومه‌ت كه‌ی‌ نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كات ئه‌و به‌مجۆره‌ وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌ وتی‌.  

ئه‌مه‌ چ جۆه‌ حكمڕانییه‌كه‌؟ نه‌وت نیه‌، موچه‌ نیه‌، كار نیه‌، كاره‌با هه‌یه‌ و نیه‌،  هه‌رچی‌ پێویستی‌ ئه‌م ژیانی‌ خواییه‌  بۆ هاوڵاتییان له‌لای‌ ئه‌م حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌ نیه‌!

ئه‌وه‌ دو رۆژه‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با به‌ئاشكرا هاوار ده‌كات ‌و هۆشداریده‌دات له‌ كوژانه‌وه‌ی‌  یه‌كه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر. ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌هۆی‌ چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ روبه‌روی ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌م كاره‌شه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم زیانی‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن دۆلار  به‌ر حكومه‌ت كه‌وتووه‌.

 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆنترۆڵی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم ده‌ڵێت ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنان 2 هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌بایه‌، به‌ڵام خواست نزیكه‌ی‌ 5 هه‌زارو 500 مێگاواتی‌ تێپه‌ڕاندوه‌، واته‌ جیاوازی‌ نێوان خواست و به‌رهه‌مهێنان 3 هه‌زار مێگاواته‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ دابیننه‌كردنی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆیه‌كه‌كانی‌ كاره‌باوه‌ 2 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ده‌ست ده‌چێت ، كه‌ رۆژنه‌ نزیكه‌ی‌ 17 ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نییان پێویسته‌.

ره‌نگه‌ ئه‌م چه‌ند چركه‌یه‌ی‌ كوژنه‌وه‌ی‌ كاره‌با راستی‌ تاڵی‌ ژیانی‌ راسته‌قینه‌ی‌ هاولاتیانی‌ هێنابێته‌ پێش چاو ، به‌ڵام هاولاتیانی‌ ئه‌م ولاته‌ به‌رده‌وام له‌و چركه‌ ساته‌ی‌ تۆدا ده‌ژین، ئه‌وان هه‌مو چركه‌ ساتێكی‌ ژیانیان وه‌ك ئه‌و ساته‌ وه‌ختی‌ كوژانه‌وه‌ی‌ كاره‌بایه‌ تاریكه‌  چونكه‌ ئه‌و ولاته‌ی‌ ئه‌وانی‌ تێدا ده‌ژین، وه‌ك هاوڵاتیه‌ك ده‌ڵێت : حكومه‌ت دۆخێكی‌ خوڵقانه‌وه‌ ره‌نگه‌ ئێستا كه‌م كه‌س هه‌بێت بڵێت شام شه‌كره‌ وڵات شیرینتره‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر