نێچیرڤان بارزانی‌: له‌ داهاتویه‌كی‌ نزیكدا واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن دیاریده‌كه‌ین‌

05/12/2017
نێچیرڤان بارزانی‌- سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

‌ ‌ نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، رایگه‌یاند به‌مزوانه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ماوه‌ی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ دوو خولی‌ یاسادانانی‌ په‌رله‌مان ده‌بێت و له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكیشدا واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ نوێ‌ دیاریده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌، نێچیرڤان بارزانی‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ تائێستا هیچ گفتوگۆیه‌كی‌ ته‌كنیكی‌ ‌و سیاسی‌ له‌نێوان هه‌رێم ‌و به‌غداد ئه‌نجام نه‌دراوه‌‌و رایگه‌یاند: ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستووردا، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ نین.

له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت وتی‌: ئه‌گه‌ر له‌ تواناماندا بوایه‌ به‌بێ‌ گومان نه‌وتمان دابه‌شده‌كرد، به‌ڵام ئێستا له‌ دۆخێكی‌ ته‌واو سه‌ختداین.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر