وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ و كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێم سه‌ردانی‌ KNN یان كرد‌

05/12/2017
فۆتۆ: بڕیار نامیق

‌ ‌ وه‌فدێكی‌ باڵوێزخانه‌ و كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ كه‌ناڵی‌ KNN یان كرد و  له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ره‌وشی‌ میدیا و دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم تاوتوێكران. 

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پۆڵ واتزلاڤیك جێگری‌ به‌رپرسی‌ كاروباری‌ گشتی له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غداد و كیمبیرڵی‌ سترۆڵۆ به‌رپرسی‌ كاروباری‌ گشتی‌ له‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ كه‌ناڵی‌ KNN یان كرد و له‌ لایه‌ن عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف به‌رپرسی‌ میدیای‌ گۆڕان پێشوازی‌ كران.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، باسی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ كرا كه‌ هاتونه‌ته‌ به‌رده‌م رای جیاواز و دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و فشار و رێگرییانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر میدیاكاران.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌دا باس له‌ چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ و كاراكردنی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان كرا. وه‌فدی میوان راوبۆچونی خه‌ڵكی هه‌رێم و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییان به‌گرینگ زانی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پێیان راگه‌یاندرا كه‌ عێراقی نوێ له‌سه‌ره‌تای بنیاتنانه‌وه‌ و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب پێكهاته‌كانی تر دروستكراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و پره‌نسیپی پێكه‌وه‌یی و ته‌وافوقه‌ تێكنه‌چێت و كێشه‌كان قوڵ نه‌بنه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا وه‌ك هێزێكی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا چاودێری پێكه‌وه‌یی بكات و عاملی ئیجابی بێت. 









تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر