هه‌ولێر: له‌ چواره‌مین ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ كاوه‌ گه‌رمیانیدا چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوون‌

05/12/2017

‌ ‌  له‌ چواره‌مین ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ كاوه‌ گه‌رمیانیدا چه‌ند چالاكییه‌ك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوون و چالاكانی‌ مه‌ده‌نیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: له‌ بری‌ ده‌ستگیركردنی‌ بكوژانی‌ كاوه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌، ده‌سه‌ڵاتداران شوكری‌ رێكانی‌ په‌یامنێری‌ KNN و وه‌دات حسێنیان له‌ پارێزگای‌ دهۆكیش تیرۆر كرد. 

ده‌شڵێن: ئێستا بكوژانی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ هه‌رێم به‌ ئازادی‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌و  له‌ بری‌ ده‌ستگیركردنیان ده‌سه‌ڵاتداران ناو به‌ ناو لێبوردنی‌ گشتییان بۆ ده‌رده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر