سلێمانی‌: خوێندكارانی‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ده‌ست نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن‌

05/12/2017

‌ ‌ خوێندكارانی‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌ینن, خزمه‌تگوزاریی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان وه‌ك پێویست نین و له‌م وه‌رزی‌ سه‌رماوسۆڵه‌دا شه‌وانی‌ سارد به‌بێ گه‌رمكه‌ره‌وه‌ تێده‌په‌ڕێنن, ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مان ده‌ڵێت: به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ شكستخواردووی‌ ده‌سه‌ڵات و دروستكردنی‌ چه‌ندین قه‌یران ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ گوزه‌رانی‌ خوێندكاران به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات..

ئێره‌ كه‌مپی‌ ئاواره‌كان نییه‌، به‌ڵكو به‌شی‌ ناوخۆیی‌ خوێندكارانی‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی‌ سلێمانییه‌, سالاَنه‌ خوێندكارانی‌ ئه‌م به‌شه‌ ناوخۆییانه‌ به‌ده‌ست چه‌ندین كه‌موكوڕی‌ و كێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنن, و سه‌ره‌كیترینیان نه‌بوونی‌ سوته‌مه‌نی‌ و ئامێره‌كانی‌ گه‌رمكه‌ره‌وه‌ن..

له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 14 زانكۆی‌ حكومی‌ هه‌یه‌, ساڵانه‌ زیاتر له‌ 115 هه‌زار خوێندكار له‌و زانكۆیانه‌دا ده‌خوێنن, به‌وته‌ی‌ په‌رله‌مانتارێك به‌ هۆی‌ سیاسه‌تی‌ شكستخواردووی‌ حكومه‌ت و دروستكردنی‌ چه‌ندین قه‌یران ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ گوزه‌رانی‌ خوێندكاران به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات... 

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا:

ساڵانه‌ زیاتر له‌ 42 هه‌زار خوێندكار له‌ 372 به‌شه‌ ناوخۆییدا نیشته‌جێ ده‌بن 
234 به‌شه‌ ناوخۆییان تایبه‌تن به‌ كوڕان و 136 به‌شه‌ ناوخۆییشیان تایبه‌تن به‌ كچان
حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ ئه‌و ژماره‌ خوێندكاره‌ پێویستی‌ به‌ 333 بینای به‌شه‌ ناوخۆیی‌ هه‌یه‌
وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ئێستا خاوه‌نی‌ ته‌نها 78 بینای به‌شه‌ ناوخۆییه‌  
بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شه‌ ناوخۆی‌ بۆ ته‌واوی‌ خوێندكاره‌كان دابین بكات 
پێویسته‌ 255 بینا به‌كرێ بگرێت كه‌ كرێی‌ گشتی‌ ئه‌و بینایانه‌ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ ملیارێك و 848 ملیۆن و 248 هه‌زار دینار.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر