تۆپخانه‌كانی‌ توركیا ناوچه‌ی‌ برادۆستیان بۆردومان كرد‌

05/12/2017

‌ ‌ تۆپخانه‌كانی‌ توركیا، گونده‌كانی‌ كانیه‌ ڕه‌ش ‌و به‌رمیزه‌یان له‌ ناوچه‌ی‌ برادۆست بۆردومانكرد.

په‌یامنێری‌ KNN رایگه‌یاند تۆپبارانه‌كه‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بووه‌ و ئه‌و دوو گونده‌ش كه‌ به‌ پاساوی‌ بونی‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ بۆردومان كراون ئاوه‌دانن ‌و خه‌ڵكیان تێدایه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، تۆپبارانه‌كه‌ زیانی‌ گیانی‌ به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا چه‌ند جارێك ده‌وروبه‌ری‌ گوندی‌ گه‌ڵاڵه‌ و چیای‌ ئاسۆسیان له‌ ناحیه‌ی‌ ماوه‌ت بۆردومانكرد.

چه‌ند ساڵێكه‌ فڕۆكه‌ ‌و تۆپخانه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا به‌رده‌وام به‌ پاساوی‌ بوونی‌ گه‌ریلا و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌ بۆردومانی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر