باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا: هیچ هێزێكمان بۆ كه‌ركوك نه‌ ناردووه‌‌

05/12/2017

‌ ‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ ره‌وانه‌ی‌ كه‌ركوك كردبێت و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی‌ روویداوه‌ ناردنی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ بووه‌.

دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ هێزه‌كانمان له‌ كه‌ركوكن، ئه‌وه‌ی‌ له‌م رۆژانه‌ی‌ دواییدا ئه‌نجامماندا ته‌نها ناردنی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ بووه‌ بۆ هێزه‌كانمان.

باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا وتی‌: ناردنی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ كه‌ركوك به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراقدا نه‌كراوه‌ له‌باره‌ی‌ هێشتنه‌وه‌ یان زیادكردن یاخود كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان له‌ عێراق دوای‌ شه‌ڕی‌ داعش.

سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت، باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، نیگه‌رانن له‌ هه‌ندێك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی‌ كه‌ له‌ بواری‌ نه‌وتدا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئیمزایان ده‌كات.

پێشتر مه‌عن سه‌عدی‌ فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عێراق رایگه‌یاندبوو: هیچ سه‌ربازێكی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ كه‌ركوكدا نییه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر