له‌ دوو رووداوی‌ جیاوازدا له‌ حاجیاوا دوو كه‌س مردن‌

05/12/2017

‌ ‌  له‌  دوو رووداوی‌ جیاوازدا له‌ شارۆچكه‌ی‌ حاجیاوای‌ قه‌زای‌ رانیه‌ دوو كه‌س مردن, پۆلیسیش ده‌ڵێت, تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوه‌كان ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

شۆڕش ئیسماعیل, وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ راپه‌رین رایگه‌یاند: له‌ رووداوی‌ یه‌كه‌مدا له‌ شارۆچكه‌ی‌ حاجیاوا كچێكی‌ ته‌مه‌ن 18 ساڵ  كوژراوه‌ و  شوێنه‌واری‌ سێ گولله‌ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ بوه‌, به‌ وته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیه‌كه‌ رووداوه‌كه‌ خۆكوژی‌ بووه‌.

وتیشی‌: ئه‌و كچه‌ تازه‌ هاوسه‌رگیری‌ كردوه‌ و  له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ تا ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ راپه‌رین راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌ شارۆچكه‌ی‌ حاجیاوه‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌ به‌ ته‌زووی‌ كاره‌با گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌ و بۆ زانینی‌ هۆكاری‌ راسته‌قینه‌ی‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ داد كردوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر