رانیه‌: له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ تۆن ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوبرا‌

05/12/2017

‌ ‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ تۆن ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ شارۆچكه‌ی‌ چوارقوڕنه‌ی‌ قه‌زای‌ رانیه‌ له‌ناو برا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ راپه‌ڕین و هۆبه‌ی‌ یاریده‌ده‌رێتی‌ ئاسایشی‌ چوارقورنه‌ بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ و نه‌هێشتنی‌ خراپی‌ كوالێتی‌ كه‌لوپه‌ل و خۆراكی‌ ماوه‌ به‌سه‌ر چوو له‌ بازار و فرۆشگاكاندا له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ رابردودا بڕی‌ 12 تۆن ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی‌ ماوه‌ به‌سه‌ر چوویان  له‌ سنوره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت.

په‌یامنێری‌ KNN له‌ رانیه‌ رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ, به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ راپه‌رین و هۆبه‌ی‌ یاریده‌ده‌رێتی‌ ئاسایشی‌ چوارقورنه‌ بڕی‌ ده‌ توَن له‌و ماده‌ به‌سه‌رچوانه‌یان له‌ شارۆچكه‌ی‌ چوارقورنه‌ له‌ناوبرد.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر