چه‌مچه‌ماڵ: هاوڵاتیانی چه‌ند گوندێكی سه‌ر به‌ ته‌كیه‌ی جه‌باری‌ گردبوونه‌وه‌‌

05/12/2017

‌ ‌ هاوڵاتیانی چه‌ند گوندێكی سه‌ر به‌ ته‌كیه‌ی جه‌باری‌ گردبوونه‌وه‌ و ڕێگریان له‌ ئوتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی كرد.

به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی هه‌شت گوندی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی جه‌باری سنوری چه‌مچه‌ماڵ گردبونه‌وه‌ و ڕێگریان كرد له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌ كێلگه‌كانی كۆرمۆره‌وه‌ نه‌فتا ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌كانی تر.

ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ڕایانگه‌یاند، كه‌سانی ناوچه‌كانی تر به‌ناوی دانیشتوانی گونده‌كانی ئه‌وانه‌وه‌ سودمه‌ند ده‌بن و هه‌لی دامه‌زراندنیان بۆ ڕه‌خسێنراوه‌.

جه‌مال شێخ حه‌مید، نوێنه‌ری كۆمپانیای سه‌گرمه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌فتا به‌KNN ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕِێگری ده‌كه‌ن هاندراون و 30 كه‌سیشان له‌ سنوركه‌ دامه‌زراندووه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌فتاكه‌ تا چه‌مچه‌ماڵ ، به‌جۆرێك هه‌شت هاوڵاتی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی جه‌باری‌ و 22 هاوڵاتی قادر كه‌ره‌م و بناری گل لێی سودمه‌ند بوون.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر