له‌كاتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا كاره‌با بڕا‌

05/12/2017

‌ ‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا و دواین پێشیهاته‌كانی هه‌رێم بۆ میدیاكانی رێكخست.

له‌كاتی قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانیدا كاره‌با بڕا و نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند:  نێچیرڤان بارزانی‌ ڕایگەیاند "باش بوو کارەبا بڕا، هەرئەوە نییە کارە بڕان لەشوێنەکانی‌ تر بێت بەڵکو لێرەی‌ش هەیە".

پێش بڕانی كاره‌باكه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ی ویست بڵێ كه‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عێراق مه‌رجی خۆش گوزه‌رانی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌.

به‌ڵام له‌و كاته‌دا كاره‌با بڕاو له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی به‌ده‌م پێكه‌نیه‌وه‌ وتی: باشبوو كه‌ كاره‌با بڕا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئێمه‌ش ئه‌و كێشانه‌مان هه‌یه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر