كه‌لار: ئه‌مڕۆ چوار ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوس كاوه‌ گه‌رمیانیدا تێپه‌ڕده‌بێت‌

05/12/2017

‌ ‌ له‌ چواره‌مین ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نوس كاوه‌گه‌رمیانیدا بڕیاره‌ زنجیره‌یه‌ك چالاكی‌ جۆراو جۆر له‌كه‌لار به‌ڕێوه‌ه‌چێت و خه‌ڵاتی‌ ئاڵتونی‌ كاوه‌ گه‌رمیانیش ببه‌خشرێت.

جه‌زا محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی‌ مه‌راسیمه‌كان ڕایگه‌یاند، له‌ یادی چوار ساڵه‌ی تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نوس كاوه‌گه‌رمیانیدا زنجیره‌یه‌ك چالاكی‌ جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن و مه‌راسیمی‌ سه‌ره‌كی له‌ كاتژمێر 3ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی‌ وه‌رزش و لاوانی‌ كه‌لار ده‌بێت و تێیدا خه‌ڵاتی‌ ئاڵتونی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ ده‌به‌خشرێت.

وتیشی: كاتژمێر 8ی شه‌و تا ساته‌وه‌ختی‌ تیرۆكردنی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ له‌ به‌رده‌م ماڵی‌ دایكی كاوه‌ و له‌و جێگه‌یه‌ی‌ تیرۆ كرا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌درێت.

كاروان ئه‌حمه‌د، برای‌ شه‌هید كاوه‌ گه‌رمیانی‌ وتی: تائێستا جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌سێك به‌ تاوانی‌ تیرۆكردنی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ زیندانی‌ هه‌تاهه‌تایی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ هیچ جوڵه‌یه‌كی‌ تر له‌ كه‌یسی‌ تیرۆكردنه‌كه‌دا نه‌كراوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر