ڕوسیا: هاوكاری كوردەكانمان كردوە لە شەڕی دژی داعشدا لە رۆژهەڵاتی فوڕات‌

05/12/2017

‌ ‌ سوپای ڕوسیا رایگەیاند، بە ڕێگەی ئاسمانی هاوكاری شەڕڤانانی كوردمان كردوە لە شەڕی دژی داعش لە رۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات.

ژەنەڕاڵ یەفغینی بوبلافسكی، رایگەیاند فرۆكە جەنگیەكانی ڕوسیا، شەش سەد ‌و 72 ئەركیان بەجێهێناوە بۆ یارمەتیدانی یەكینەكانی پاراستنی گەل كە لە رۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات لە دژی چەكدارانی داعش دەجەنگن.

بوبلافسكی، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆك عەشییرەكانی پارێزگای دێرزور قسەی كردوە، ئاماژەی بەوەشكردوە راوێژكارە سەربازییە روسیەكانیش لەماوەی رابردودا هاوكاری كوردەكانیان كردوە لە شەڕی دژی داعشدا.

هاوكاری ڕوسیا بۆ شەڕڤانان لەكاتێكدایە، ئەمریكا پشتیوانی سەرەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات لە شەڕی دژی داعشدا، كە دەستیان بەسەر كێڵگە نەوتی ‌و غازییەكانی رۆژهەڵاتی سوریادا گرتووە.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر