سلێمانی: خاوەنی مۆلیدە ئەهلیەكان گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا‌

05/12/2017

‌ ‌ خاوەنی مۆلیدە ئەهلیەكانی شاری سلێمانی گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا و هەڕەشەی كوژاندنەوەی مۆلیدەكانیان دەكەن ئەگەر تا 24 كاتژمێری داهاتوو كرێی ئەمپێری كارەبایان بۆ زیاد نەكرێ.

لەبەرامبەر دیاریكردنی پارەی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەكان، بە بڕێكی كەمتر لە چاو شارەكانیتری هەرێم، خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكانی شاری سلێمانی، لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی و گردبونەوە و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، پێداچونەوە بەبڕیارەكەیاندا بكەن، ئەگەرنا ماندەگرن و مۆلیدەكانیان دەكوژێننەوە.

دەشڵێن: ئەو پارەیەی بۆ كرێی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەكان دانراوە بەشی دابینكردنی سوتەمەنیی و پارەی كرێكارەكانیان ناكات.

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی وتی: ئەو داوا كاریانەی پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە هەیە چارەسەری دەكەن و داواكانی تریشیان پەیوەندی بە قایمقامیەتەوە هەیە و دەبێت ئەوان چارەسەری بكەن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر