ترەمپ ‌و ماكرۆن داوای چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا بە رێگەی گفتوگۆ دەكەن‌

05/12/2017

‌ ‌ هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ‌و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا، جەخت لەسەر چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا دەكەنەوە بە رێگەی گفتوگۆ.

كۆشكی سپی رایگەیاند، ترەمپ ‌و ماكرۆن، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێكردوە.

هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردوەتەوە، كە پێویستە حكومەتی عێراق ‌و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ناكۆكیەكانی نێوانیان بەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بكەن.

ترەمپ ‌و ماكرۆن، پێداگیرییان كردوە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ‌و سەقامگیری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفریقیا.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر