جه‌لال جه‌وهه‌ر: سورین له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌‌

05/12/2017

‌ ‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، سوربونی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دووپاتده‌كاته‌وه‌ ‌و ده‌ڵێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا شكستیهێناوه‌ ‌و سه‌راپای‌ گه‌نده‌ڵیه‌.

جه‌لال جه‌وهه‌ر، له‌ وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا، رایگه‌یاندوه‌ ڕووبه‌ڕوو به‌ وه‌فدی‌ حكومه‌تیان وتووه‌ كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا شكستیهێناوه‌ ‌و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ پرۆژه‌یه‌كیان داوه‌ته‌ وه‌فده‌كه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ كه‌ سێ‌ ئه‌ركی‌ گرنگی‌ ده‌بێت، ئه‌وانیش ئاماده‌كاری‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ‌و پێكهێنانی‌ وه‌فد بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ‌و باشكردنی‌ بژێوی‌ خه‌ڵك.

له‌باره‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ گۆڕان بۆ ناو حكومه‌ت، جه‌لال جه‌وهه‌ر ده‌ڵێت حكومه‌ت ئیراده‌ی‌ له‌ده‌ستی‌ خۆیدا نیه‌ بۆیه‌ ڕێگه‌یاننه‌داوه‌ وه‌زیره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌رچی‌ زووه‌ ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌ ‌و چونكه‌ به‌هیچ جۆرێك بڕوایان به‌م حكومه‌ته‌ نه‌ماوه‌ تا وه‌زیره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر