شه‌پۆلێكی‌ به‌فرو باران ڕوو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات‌

05/12/2017

‌ ‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێم، پێشبینی‌ ده‌كات له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلێكی‌ به‌فر‌و باران ڕوو له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات

كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆی‌ توركیا ڕوو له‌ كوردستان ده‌كات ‌و ئاسمان هه‌وری‌ ته‌واو ده‌بێت ‌و باران به‌ رێژه‌ی‌ جیا جیا ده‌بارێت ‌و پله‌كانی‌ گه‌رما به‌ چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی‌ سارد یاوه‌ری‌ شه‌پۆلی‌ باران بارینه‌كه‌ ده‌كات ‌و به‌فریش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بارێت ‌و دوای‌ زیادبونی‌ كاریگه‌ری‌ ئه‌م بارسته‌ هه‌وا سارده‌ پێشبینی‌ به‌فر بارین له‌ سه‌نته‌ری‌ دهۆك ‌و سلێمانیش ده‌كرێت.

به‌پێی‌ پێشبینی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم بێت، له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م شه‌پۆله‌دا زۆرترین رێژه‌ی‌ باران بارین له‌ ناوچه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر ‌و سلێمانی‌ ده‌بێت ‌و پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نزم ده‌بێته‌ بۆ ژێر سفر پله‌ی‌ سیلیزی‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر