عه‌فرین: هه‌وڵێكی له‌ شكركێشی سوپای توركیا له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ تێكشكێنرا‌

05/12/2017

‌ ‌ هه‌وڵێكی له‌ شكركێشی سوپای توركیا، بۆ چوونه‌ ناو سنوره‌كانی عه‌فرین له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌وه‌ تێكشكێنرا.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی هاوارنیوز، ئێواره‌ی دوێنێ سوپای توركیا، هه‌وڵیداوه‌ سنوری كانتۆنی عه‌فرین ببه‌زێنێت و بچێته‌ سه‌ر چیای گر له‌ شارۆچكه‌ی بلبلێی ناوچه‌ی ڕاجۆی سه‌ر به‌كانتۆنی عه‌فرین، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه‌)ه‌وه‌ وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت شه‌ڕ له‌ نێوان سه‌ربازانی سوپای توركیا و شه‌ڕڤاناندا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ و دواتر سوپای توركیا ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ كراون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سنور و باره‌گاكانی خۆیان.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر