داواكاری‌ گشتی‌ ئه‌نكه‌ره‌ سكاڵای‌ له‌ دژی‌ 19 په‌رله‌مانتاری‌ دیكه‌ی‌ هه‌ده‌په‌ تۆماركرد‌

04/12/2017

‌ ‌  داواكاری‌ گشتی‌ ئه‌نكه‌ره‌ سكاڵای‌ له‌ دژی‌ 19 په‌رله‌مانتاری‌ دیكه‌ی‌  پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان هه‌ده‌په‌ تۆماركرد.

میدیاكانی‌ توركیا بڵاویانكرده‌وه‌, له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ لایه‌ن داواكاری‌ ئه‌نكه‌ره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌, 19 په‌رله‌مانتاری‌ هه‌ده‌په‌ دۆسیه‌یان  بۆ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان به‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ كه‌جه‌كه‌, تۆمه‌تباركراون. 

داواكاری‌ ئه‌نكه‌ره‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌, له‌ ساڵی‌ رابردودا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ هه‌ده‌په‌ دژی‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا بون و له‌ كاتی‌ هه‌ڵگرتنی‌ پارێزبه‌ندی‌ له‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی، دروشمیان بۆ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ وتوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش دژی‌ یاساكانی‌ كۆماری‌ توركیایه‌.

له‌ 4 ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ رابردوو هه‌ڵمه‌تی‌ ده‌ستگیركردنی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ هه‌ده‌په‌ ده‌ستیپێكرد, جگه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ندین په‌رله‌مانتار هاوكات سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پارته‌كه‌ و فیگه‌ن یوكسه‌كداغی‌ هاوسه‌رۆكی‌ پێشوش ده‌ستگیركران و ئێستا له‌ زینداندان.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر